٢٩ تەمووز ٢٠١٦ - ٠٤:٢٧
داوای بەشار ئەسەد لە گەلی سوریا

بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا داوای لە خەڵکی وڵاتەکەی کرد بۆ بنەبڕ کردنی تیرۆریزم لە پاڵ سوپای وڵاتەکەیان دا بن.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری سوریا ئەسەد ڕۆژی پێنج شەممە جەختی کرد: سوپای سوریا مکوڕە لەسەر بنەبڕکڕدنی تیرۆریزم بە تایبەتی پاش دەرکەوتنی ئامانجی ئەوان لە سوریا وەکو یەک نەتەوە، ژیار، گەل و شوناس. ئەو ڕاگەیێندراوە دەڵێت: ئاشتەوایی نیشتمانی رێگایەکی گرنگە بۆ کۆتایی هێنان بە توندوتیژی و بۆ سورییەکانیش بە واتای گەڕانەوەی هیوا و سەقامە.

لە ڕاگەیێندراوی کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری سوریا داهاتوە بەشار داوا لە هەموان دەکات بگەرێنەوە نیشتمان و چەکان دانێن و ئەو کات دەبینن سوریا وەک ڕابردوو باوەشێکی گەرم و گوڕی بۆ هەموان ئاوەڵا کردوە....

کۆتایی کورتە نامە/310